کەش و هەوای ئیلام ‌هێشتا مەترسیدارە

21:03 - 5 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: باری کەش و هەوای زۆربەی شارەکانی پارێزگای ئیلام نالەبارە و لە دۆخێکی هۆشدار دایە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، باری کەش و هەوای شارەکانی پارێزگای ئیلام هێشتا ناجێگیرە و خۆڵ بارینێکی زۆر سەرجەم پارێزگاکەی گرتووەتەوە.

بەپێی دوایین دەرکەوتەی دەزگاکانی پێوانی پیسیی هەوا؛ خەستی وردیلەکانی تۆز و خۆڵ لە ٥ شاری پارێزگای ئیلام زیاترە لە ئاستی ئاساییە.

لە شارەکانی: مێهران، دێهلۆران، ئیلام، دەڕەشار و ئیوان ڕێژەی گەرد و تۆزەکان لە هەوادا دوو بەرانبەری ئاستی ستانداردە.

وردیلەکانی تۆز و خۆڵ، بە دەیان جۆری نەخۆشین و بە تایبەت شێرپەنجە بە دوای خۆیاندا دێنن.

بەپێی سەرژمێری ناوەندی ئاماری ئێران لە ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی ڕێژەی دانیشتوانی پارێزگای ئیلام ٥٤٥ هەزار و ٧٨٧ کەس بووە.