٢٥٢ کەس لە ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە کوردستانی ئێران دەسبەسەر کراون
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندیی ئاماریی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا، لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٩دا، سەرجەم ٢٥٢ هاووڵاتی لە کوردستانی ئێران دەسبەسەر کراون.
٢٢٦ کەس لەو دەسبەسەرکراوانە لەو ماوەیەدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
٢٦ کەس بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەیان دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون.
جیاکردنەوەی ئەم ئامارەی خوارەوە باس لە ٢٢٦ حاڵەتی دەسبەسەرکردن لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٩ دەکات.
هۆکار و چۆنییەتی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان:
دەسبەسەرکردن لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە: ١٩٥ حاڵەت
دەسبەسەرکردن لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە: ٢٦ حاڵەت
دەسبەسەرکردن لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە: ١ حاڵەت
ناڕوونیی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی دەسبەسەرکراوەکان: ١٩٤ حاڵەت
پشکنینی ماڵی هاووڵاتییان: ٢٧ حاڵەت
هێرش و تێکدانی ماڵی هاووڵاتییان: ٤٦ حاڵەت
دەسبەسەرداگرتنی کەرەستەی شەخسیی هاووڵاتییان: ١٦ حاڵەت
لێدان و ئازار و ئەشکەنجەی هاووڵاتییان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان: ٩ حاڵەت
برینداربوونی هاووڵاتییان لە کاتی دەسبەسەری: ٣ حاڵەت
تۆمەتیوەپاڵدراوی هاووڵاتییان لە کاتی دەسبەسەریدا:
هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان: ٣١ حاڵەت
کۆڵبەری و تێپەڕین لە سنوور: ٨ حاڵەت
چالاکی مەزهەبی: ٨ حاڵەت
ڕەخنەگرتن لە کۆماری ئیسلامی و بەرپرسانی حکوومەتی: ٧ حاڵەت
چالاکیی حیزبە کوردییەکان لە گوندەکانیان: ٤ حاڵەت
ڕاگرتنی ئاڵای کوردستان: ٣ حاڵەت
بەشداری لە ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی گیان لەدەستداوانی مانگی خەزەڵوەر:٢ حاڵەت
تۆمەتی ئەمنییەتی:١حاڵەت
بڵاوکردنەوەی هەواڵی پەیوەندییدار بە ڤایرۆسی کۆرۆنا: ١حاڵەت
هاوکاریکردنی هەڵاتووانی زیندانی سەقز: ١حاڵەت
پێشگیری لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی گیان لەدەستداوانی ژینگەپارێزی: ١حاڵەت
بەشداری لە ڕێوڕەسمی گیان لەدەستداوانی ژینگەپارێزی: ٢ حاڵەت
بێڕێزی بە پیرۆزییەکان: ١ حاڵەت
بانگەشە بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە فەزای مەجازی: ١حاڵەت
ڕەخنە لە دۆخی خراپی ئابووری و حوکمی ئێعدامی ٣ لاوی ناڕازی: ١حاڵەت
شەڕ و دەمەقاڵێ سەبارەت بە پرسی بزووتنەوەی کوردستان لەگەڵ یەکێک لە بەرپرسانی پادگان: ١ حاڵەت
گۆڕینی دین: ٢ حاڵەت
کاسبکار لە سنوورەکان: ٣ حاڵەت
بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەرانبەر کۆنسولگەریی ئازەربایجان: ٢ حاڵەت
چالاکی بیاڤی ژمارەیەک لەو کەسانە کە ڕوون بووەتەوە:
چالاکانی سوننی مەزهەب: ١٦کەس
چالاکانی مەدەنی: ١٣کەس
کۆڵبەر: ٨ کەس
چالاکانی ژینگەپاڕێزی: ٤ کەس
چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: ٤ کەس
ڕۆژنامەنووس: ٤کەس
لێکۆڵەر و نووسەر: ٣ کەس
پارێزەر: ٣ کەس
ئەندامی مەکتەب قورئان: ٣ کەس
سەرباز: ٣ کەس
ئەندامانی شورای گوندەکان: ٣ کەس
کاسبکار: ٣ کەس
شاخەوان: ٢ کەس
گۆڕینی دین: ٢ کەس
وەرزشوان: ١ کەس
هونەرمەندی و ژەنیار: ١ کەس
چالاکێکی مافی ژنان: ١کەس
ئەندامی بەرەی یەکگرتووی کورد: ١ کەس
هونەرمەند: ١ کەس
هەواڵنێری دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی: ١ کەس
ناوەندیی ئاماری ڕێکخراوی ئاژانسی مافی مرۆڤیی کوردپا
ئامادەکردنی: ئەوین مستەفازادە