١١ کەس لە تووشبووانی ماددە سڕکەرەکان لە پارێزگای سنە گیانیان لەدەست دا

بەڕێوەبەری پزیشكی دادوەریی پارێزگای سنە ڕایگەیاند: "لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، ١١ کەس لە تووشبووانی ماددە سڕکەرەکان لە پارێزگای سنە گیانیان لەدەست داوە".

بە وتەی ئەو بەرپرسە دادوەرییە، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، ٦ کەس بەهۆی ژاراویبوون بە "ئەلکول" گیانیان لەدەست داوە.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: "ساڵی ٩٨، ٦ کەس بەهۆی خواردنەوەی ئەلکول گیانیان لەدەست داوە کە یەکێک لە ئەوان، ژن بووە".