کەسێک لە شاری شووت بە هۆی گازگرتووییەوە گیانی لە دەست دا

17:50 - 2 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد لە شاری \"شووت\"ی سەربە پاریزگای ورمێ بە هۆی گاز‌گرتووییەوە بووە قوربانی.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی ٢٩ی بەفرانبار هاووڵاتیەکی کورد بە ناوی \"خالس ساڵحی\" ٥١ ساڵ تەمەن بە هۆی رووداوی گازگرتووی لە شاری شووت لە نێو حەمامی ماڵەکەی خۆیدا گیانی لە دەست دا.

\"10832.jpg\"
تەرمی ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش پشکنین لەلایەن پزیشکی یاساییەوە لە قەبرستانی شاری شووت بە خاک سپێردراوە.

چەند رۆژ پێش ئێستا ٥١ کەسی بەشدار بووی شاییەک لە شاری ورمێ بە هۆی گازگرتووییەوە رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە کرابوون.