٢ کەسی سەلەفی لە جوانڕۆ لەبەر چاوی خەڵک "قامچی"یان لێدرا

20:29 - 20 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: ٢ کەسی سەلەفی لە شاری جوانڕۆ بە حوکمی دادگای ئەو شارە حوکمی قامچی لێدرانیان لەبەر چاوی خەڵک بەڕێوە چوو.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: سەرلە بەیانی ئەمرۆ ٢ کەسی سەلەفی بە ناوەکانی \"مەهدی ئەسغەرزادە\" و \"ناسێح مروەتی\" کوڕی فەتحوڵڵا بە تاوانی ئازار و ئەزیەت کردنی هاووڵاتیان و کەسانی جیابیری خۆیان ، بەپێی حوکمی دادگا هەر کامەیان١٦٤ \"قامچی\"یان لەبەر چاوی خەڵکی شاری جوانڕۆوە لێدراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو ٢ کەسە لە ماوەی رابردوودا بەسەرجەم گەڕەکەکانی شاری جوانڕۆدا گەڕابوون و دەستیان دابووە ئازار و ئەزیەتی کەسانی جیابیری خۆیان و لە چەندین شوێن شەڕ و ئاڵۆزییان نابۆوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ٢ کەسە چوونەتە قوتابخانەیەکی کچانە لە شاری جوانڕۆ و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر بە مەبەستی راکێشان بەرەو سەلەفییەت، قسەیان بۆ ئەو کچە قوتابییەکان کردبوو.