کەرەستە تەقەمەنییەکان لە مێهران دوو هاووڵاتیی کوردی کردە قوربانی
14:33 - 24 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مێهران، سەر بە پارێزگای ئیلام بە هۆی تەقینەوەی کەرەستە تەقەمەنییەکانی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراق بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەزبەر، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مێهران، بە هۆی تەقینەوەی کەرەستە تەقەمەنییەکان بریندار بوون و بۆ ناوەندەی دەرمانیی شاری ئیلام ڕاگوێزراون.
شوناسی بەرکەوتووانی ئەو تەقینەوەیەوە بە ناوی \"حەدیس و ڕەزا سەیدی\" ڕاگەیەندراوە، بەرکەوتووانی ئەو تەقینەوەی خۆشک و برا بوون و بارودۆخی ڕەزا نالەبار ڕاگەیەندراوە.
ساڵی ٨٢ی هەتاویش، دوو کەس لە نزیکانی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، بە ناوەکانی \"شارام و بارام سەیدی\" بە هۆی تەقینەوەی مین گیانیان لە دەست داوە .
بەپێی ئامار و زانیارییە سەرەتایییەکان، کە لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی و پاش کۆتاییهاتنی شەڕی ئێران و عێراق بڵاو کرایەوە، ١١٠٠ کیلۆمێتر سنووری هاوبەش لە نێوان ئەم دوو وڵاتە ئالوودە بە مینن.
لانیکەم ١٦ میلیۆن لە زەوی و زاری پارێزگاکانی ورمێ، کوردستان، کرماشان، ئیلام و خووزستان بە پانتایی چوار میلیۆن و ٢٠٠ هەزار هێکتار، مینڕێژ کراون.