کەرەستەیەکی تەقینەوە گیانی دوو هاووڵاتی لە شاری خوڕەمئاوا ئەستاند

14:39 - 23 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی تەقینەوەی کەرەستەیەک لە شاری خوڕەمئاوا دوو هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە.

بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانەکانی شاری لوڕستان، باس لە کەرەستەیەکی تەقینەوەی گوماناوی لە نێوان \"پل‌جهادگران و نگارستان هشتم درە گرم\" کرد، کە بە هۆیەوە دوو کەس گیانیان لە دەست داوە.

بە وتەی ڕەزا ئاریایی، یەکێک لە کوژراوەکان لە نزیک ئەوە شوێنە خەریکی کۆکردنەوەی ئاسەنەواڵە بووە و ئەو کەسەکەی دێکە ڕێبوار بووە کە بوونەتە قوربانی.

ناوبراو هەروەها دەڵێت: تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە گیان لە دەستدراوە ڕەوانەی پزیشکی یاسایی شاری خوڕەمئاوا کراوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕوون بوونەوەی ئەو ڕووداوە بەردەوامە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، بەرپرسانی حکوومەتی لە ڕوودانی ئەو ڕووداوە هیچ زانیارییەکیان بڵاو نەکردۆتەوە.

شاری خوڕەمئاوا لە شێوەزاری لوڕی \"خورمووە\"یە، کە گەورەترین شاری لوڕنشینە و ٢٣هەمین شاری پڕحەشیمەتی ئێرانە و بەپێی سەرژمێری ئاماری ئێران لە ساڵی ٩٥ی هەتاویدا، حەشیمەتی ئەو شارە ٣٧٣ هەزار و ٤١٦ کەس بووە.