کەرەج؛ سێپێهر ئەعزەمی بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا
12:00 - 16 سەرماوەز 2722
ڕۆژی سێشەممە ۱٥ی سەرماوەز، سێپێهر ئەعزەمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەحنەی کرماشان و دانیشتووی کەرەج، کە لە ڕەوتی ڕێوڕەسمی چلەی حەدیس نەجەفی لە گیانلەدەستداوانی ڕاپەڕینی سەرتاسەری، بە گولــلەی هێزە سەرکوتکەرەکان بە قورسی بریندار کرابوو، لە نەخۆشخانەی مەدەنیی کەرەج گیانی لەدەست دا.
سێپێهر ئەعزەمی ڕێکەوتی ۱۲ی خەرەڵوەر، لە ڕێوڕەسمی چلەی حەدیس نەجەفی لە گۆڕستانی "بی بی سەکینە"، بەهۆی بەرکەوتنی گوللــەی هێزە سەرکوتکەرەکان لە سینگ و دڵی، بە قورسی بریندار ببوو و لە بەشی چاوەدێری تایبەت لە نەخۆشخانەی مەدەنیی کەرەج خەوێندرابوو.
سێپێهر ئەعزەمی تەمەن ۲٤ ساڵ کوڕی محەممەدڕەزا و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسانە.