کەبوودوەند لە زیندانی ئێڤینەوە: هیچ‌کات لە خولقێنەرانی کارەساتی هەڵەبجە و بەشدارانی ئەو تاوانە خۆش نابین

21:54 - 25 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: لە بیست و شەشەمین ساڵڤەگەڕی کیمیاباران کردنی شاری هەڵەبجەدا، سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان نامەیەکی بڵاو کردەوە.

لە بەشێک لەو نامەیەدا هاتووە؛ ئەو داگیرکەرانەی کە ئەو شارەیان تاپۆ کرد و بوونە هۆی کیمیاباران کردنی شاری بێ ‌دیفاعی هەڵەبجە بە جۆرێک لەو تاوانە گورەیەدا بەشدارن.

کەبوودوەند لەو نامەیەدا دەشنووسێت، کە ویژدانی مرۆڤایەتی و ویژدانی خەڵکی هۆشیاری کورد هیچ کات بەشدارانی ئەو تاوانە گەورەیە خۆش نابن.

دەقی نامەی کەبوودوەند لەلایەن ئاژاسنی هەواڵدەریی کوردپاوە کراوەتە کوردی:

لە ماوەی ساڵانی رابردوودا دەیان کردەوەی سەرکوتکارانە بە دژی پیاوان، ژنان و منداڵانی بێ‌تاوانی کورد ئەنجام دراون کە دەیان حاڵەت و نموونە لە بە ئازارترین جینایەتی وەکوو ژینۆساید، تاوان دژی مرۆڤایەتی و جینایەت لە کاتی شەڕدا بەدی دەکرێت، جینایەتگەڵێک کە حاکمانی دەوڵەتەکانی زاڵ بەسەر ناوچە کوردنشینەکان، بەتایبەت لە کاتی شەڕە ناوخۆیی و دەرەکییەکاندا، بە مەبەستی لەناوبردنی نەتوەی کورد ئەنجامیان داوە.

لەناو بردن و وێران کردنی هەزاران گوند و کوشتن و کوشتاری بە کۆمەڵی ژنان و منداڵان بە بە دەیان جار لە هەر چوار بەشی کوردستان وەکوو کوشتار، ژینۆساید و ئەو جینایەتە پاساو هەڵنەگرانەی کە لە دەیەی هەشتای زایینی‌دا لە موکریان و بەتایبەت لە قاڕنێ و قەڵاتان و کەرێزە رووی داوە یان کوشتن و دەرکردنی سەدان هەزار کەسیی ناسراو بە ئەنفال و پاشان کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە و کوشتاری هەزاران ژن و منداڵی بێ‌تاوانی ئەو شارە لە ١٦ی مانگی مارسی ١٩٨٨ی زایینی‌دا بە ئەو جینایەتانە دادەندرێن کە دژی خەڵکی بێ‌دیفاعی کورد لە مێژوودا تۆمار کراون.

ئێمە و خەڵکی کورد لەو باوەڕەداین کە جینایەت و کشتنی ژن و منداڵانی شاری هەڵەبجە تەنیا بە دەستی حکوومەتی ئەو کاتی عێراق نەبووە و نە تەنیا ئەو کەسانەی کە کارگەی بەرهەمهێنانەی ئەو چەکەیان خستە بەردەستی ئەو حکوومەتە، بەڵکوو ئەو داگیرکەرانەی کە ئەو شارەیان داگیر کرد و بوونە هۆی کیمیا باران کردنی شاری بێ ‌دیفاعی هەڵەبجە بە جۆرێک لەو تاوانە گورەیەدا بەشدارن، ئەوان لە کوشتنی یەک بەیەکی هەزاران ژن و منداڵی قوربانیی حەزی تۆڵە ئەستاندنەوەی نێوان دەسەڵاتەکاندا بەشداری ئەو تاوانەن و بەشدارییان لە ئەو جینایەتە هەژێنەرەدا هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.

لەگەڵ ئەمەشدا، هەتا ئێستاش بۆ قەرەبوو کردنەوەی لانیکەم بەشێکی بچووک لەو برینەی سەر دڵی خەڵکی کورد و مێژووی کوردستان دراوە، هیچ داوای لێبوردنێکیان لە گەلی کورد نەکردووە، و دەبێ ئەوەش بزانن کە ویژدانی مرۆڤایەتی و ویژدانی خەڵکی هۆشیاری کورد هیچ کات لەوان خۆش نابن و داوا لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دەکەن و بۆ پێشگیری لە دووپات بوونەوەی ئەو جینایەتەی کە لە هەڵەبجە روویدا، یان هەر چەشنە جینایەتێک بەدژی مرۆڤایەتی، داگیرکەران و پیشێلکارانی مافی مرۆڤ، جینایەتکاران، شناسایی بکەن و سزایان بدەن.