کێشەی بنەماڵەیی لە ئیلام کوژران و خۆکوشتنی چوار کەسی لێ کەوتەوە

11:06 - 12 رێبەندان 2720

 ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئیلام، بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی بە چەکی ڕاو، ژن و دوو منداڵەکەی خۆی کوشت، هەروەها کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.

پێگەی هەواڵی پۆلیسی ئیلام، لە هەواڵێکدا لەزاری فەرماندەی پۆلیس (ئینتزامی)ی ئەو شارەوە بڵاوی کردووەتەوە ئەو ڕووداوە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ئەو شارە ڕووی داوە.

جەماڵ مووسەوی، ئاماژە بە شوناسی بکوژەکە و کوژراوەکان نەکردووە.

سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن ئەو هاووڵاتییە، فەرمانبەری بانک بووە و پاش ئەو ڕووداوە لە بانک، واتە لە شوێنی کارەکەی ئامادە بووە و هەڕەشەی لە فەرمانبەرانی بانکەکە کردووە و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.