کێشەی بنەماڵەیی جارێکی دیکە قوربانی لێ‏کەوتەوە

14:31 - 26 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا: کێشەی بنەماڵەیی لە نێو بنەماڵەکانی کوردستان لە حاڵی پەرەسەندندایە و ماوە ماوە بە هۆی ئەو کێشانەوە شایەتی گیان‏لەدەستدانی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەبین.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێ‏شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەشەمە، کچێکی تەمەن٢٢ ساڵ، خەڵکی شاری مەهاباد، بە ناوی \"تارا عەزیزپوور\" بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

دەوترێ، تارا سەڵت و فەرمانبەری یەکێک لە بانکەکانی شاری مەهاباد بووە.

پێشتریش لە شاری سەقز، دوو هاووڵاتی بە هۆی کێشە و گرفتی بنەماڵەییەوە دەستیان دایە خۆکوژی.

بە هۆکاری جۆراوجۆرەوە ئاماری خۆکوژییەکان لە شارەکانی کوردستان لە ماوەی یەک مانگی ڕابردووودا بەرزبوونەوەی بە خۆیە بینیوە.

شارەکانی مەریوان، سنە و سەقز، زۆرترین ڕێژەی خۆکوژیی لە خوار تەمەنی ٢٥ ساڵی تێدا ڕوو دەدا.