کێشەی ئاوەڕۆی تەڕەباریی شاری مەهاباد پاش ٢٠ ساڵ + وێنـــە

22:16 - 10 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: بەهۆی کەمتەرخەمیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی شاری مەهاباد، دوکانداران و میوە و سەوزی فرۆشانی مەیدانی تەڕەباری ئەو شارە، ماوەی ٢٠ ساڵە بەدەست کێشەی \"زێراب\" (فاضلاب)ـەو دەناڵێنن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە میوە فرۆشانی مەیدانی تەڕەباریی شاری مەهاباد تووشی کێشەی ئاوەڕۆی فازڵاو هاتوون، سەرەڕای بەدواداچوون و تۆمار کردنی سکاڵا لەلای شارەوانی و ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی مەهاباد، هەتا ئێستا ئەو کێشەیە بە چارەسەر نەکراوی ماوەتەوە.

\"شۆرای مەیدان\" و \"مەیدان دار\"ی تەڕەباری شاری مەهاباد بە ماڵپەڕی \"موکریان\"یان راگەیاندووە، چارەسەر نەکرانی ئەو کێشەیە لە حاڵێکدایە کە ئیدارەی شارەوانی ساڵانە بڕە پارەیەک بەناوی ماڵیات لە ئێمە وەر دەگرێت، بەڵام هیچ پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لەم مەیداندا نەچۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

مەیدانی تەڕەباری مەهاباد لە ساڵی ١٣٧١ی هەتاوییەوە دامەزراوە، بەڵام پاش تێپەڕبوونی ٢٠ ساڵ لە دەست بەکار بوون، هەتا ئێشتاش وەک خۆی ماوەتەوە هیچ ئیمکاناتێکی بۆ دابین نەکراوە و ئەمەش هەڕەشە لە گیانی دوکانداران دەکات.

\"12374.jpg\"

\"12373.jpg\"