کێشەکانی نێو شاری ئیسلام‌ئاباد و بەڵێنیی بەربژێرانی شۆرا

14:46 - 8 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییانی شاری ئیسلام‌ئاباد\"ی سەربە ئوستانی کرماشان بە دەست زبڵ و پێسایی جۆگە و دەرنەچوونی ئاوڕۆی ئەو شارەوە وەزاڵە هاتوون و ئەمەش هەرەشە لە باری تەندروستیی دانیشتوانی ئەو شارە دەکات.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ماوەی چەندین ساڵە لە تەنیشت زۆربەی شەقامەکانی شاری ئیسلام‌ئاباد زبلێکی زۆر کۆبوونەتەوە و لەگەڵ ئەوەی سیمایەکی ناشیرینی بەو شارە بەخشیوە، نیگەرانیی هاووڵاتییانیشی لێکەبەدواوە بووە.

هاووڵاتییانی شاری ئیسلام ئاباد رایانگەیاندووە، ماوەی چەندین ساڵە هیچ ناوەند و ئیدارەیەک چاوەدێریی بارودۆخی ئەم شارە ناکات، تەنانەت هیچ کەسیش خۆی لەمەڕ ئەم کێشەیەدا بەبەرپرسیار نازانێت.

بە وتەی دانێشتوانی ئەو شارە، لە ماوەی ساڵانی رابردوودا چەندین کەس بە دانی بەڵێنیی چارەسەر کردنی کێشە و گرفتەکانی نێو شار لە پرۆسەکانی هەڵبژاردنی شۆرادا بەشداریان کرد و دەنگی متمانەیان لە هاووڵاتییان وەرگرت، بەڵام پاش هەڵبژێران هیچ‌کام لەو کەسانە نە تەنیا هێچ گرینگییەکیان بەو مەسەلەیە نەدا، بەڵکوو هیچ ئاوڕێکیان لە کێشەکانی هاووڵاتییانیش نەدایەوە.

ئەو هاووڵاتییانە ئاماژەیان بەوەشدا، ئێستا لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی شۆرادا چەندین کەس بە دانی بەڵێنیی چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوشار، بەشدارییان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا کردووە، بەلام بەدڵنیاییەوە ئەو کەسانەش ناتوانن لە رەوتی چارەسەر کردنی ئەو کیشانەدا هیچ هەنگاوێک بنێن.

کارناسان لەسەر ئەو باوەڕەن، دەوڵەتی یازدەیەم میراتگری ناکارامایی دەوڵەتی نۆیەم و دەیەمی ئێران دەبێت، بۆیە دانی بەڵێنی لەمەڕ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی هاووڵاتییان، نیشانەی بێ ئاگابوون لە دۆخی هەنووکەیی وڵاتی ئێرانە.
\"12981.jpg\"

\"12982.jpg\"

\"12978.jpg\"

\"12979.jpg\"

\"12977.jpg\"

\"12976.jpg\"

\"12975.jpg\"

\"12974.jpg\"

\"12973.jpg\"

\"12971.jpg\"

\"12972.jpg\"

\"12970.jpg\"

\"12968.jpg\"

\"12967.jpg\"

\"12965.jpg\"