کۆڵبەرێک لە سنووری "کێلە"ی بانە بریندار کرا

11:26 - 11 خەرمانان 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەرمانان، کۆڵبەریک بە ناوی "کەریم ڕەسووڵی" کوڕی حەسەن خەڵکی شاری بانە، بەتەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە پێکرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە چەکی ساچمەیی لە مەودایەکی کورت و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووه.

ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشكی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی لە بانە کراوە.

کەریم ڕەسووڵی خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "ساڵح ڕەشیدزادە" تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی گوندی "قەلەڕەشێـ"ـی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە، گیانی لەدەست دابوو.