کۆڵبەرێک لە سنووری شوشمێ بریندار کرا

11:16 - 28 رێبەندان 2721

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فەرشاد ڕۆستەم‌نژاد" تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی گوندی "شمشێر"ی سەر بە شاری پاوە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی پێکرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری شووشمێ تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە، کردبوو.

هێزە نیزامییەکانی بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشووە، تەقەیان لەو کوڵبەرە کوردەیان کردبوو و ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوە دەستی چەپی بریندار ببوو.

فەرشاد ڕۆستەم‌نژاد بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندیی دەرمانی کرابوو.

لەو پەیوەندییەدا، شەوی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئازاد ئیسماعیل‌پوور" خەڵکی گوندی "کۆڵەسە"ی شاری سەردەشت، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، گیانی لەدەست دا.