کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی کوژرا

11:06 - 21 خەرمانان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "ڕزگار محەممەدزادە" تەمەن ٤٠ ساڵ، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، کوژرا.

هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە کردبوو.

جەنازەی ئەو کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی گواستراوەتەوە.

ڕزگار محەممەدزادە خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی شاری سەقزە.

بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کوشتنی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکان، تەنیا لە ماوەی ڕۆژانی ١١هەتا ١٥ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠١، بە گشتی ١٣ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود، بانە، مەریوان و سەردەشت، بریندار کراون.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندیی ئاماری ڕێکخروی مافی مرۆیی کوردپا؛ لە ساڵی ١٤٠٠، ٢٢٥ کۆڵبەرە لە کوردستانی ئێران کوژرا و بریندار بوون. (٤٥ کوژراو و١٨٠ بریندار).