کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری سەردەشت پێکرا

18:25 - 12 خەرمانان 2722

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەریک بە ناوی "عەبدوڵڵا جەبارزادە" خەڵکی شاری سەردەشت، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "نۆکان"ی ئەو شارە، پێکرا.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە مەودایەکی کورت، تەقەیان لەو کۆڵبەرە تەمەن ٣٠ ساڵەیە، کردبوو.

ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی سەردەشت کراوە.
عەبدوڵڵا جەبارزادە خێزاندار و باوکی کچ و کوڕێکە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی ١١ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "ناسێح کەریم‌زادە" تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە لاوە، بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی بانە کراوە.