کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە پێکرا

10:50 - 29 رێبەندان 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەعدی زەینی" خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی پێکرا و بۆ نەخۆشخانە سەلاحەدین ئەیووبی ڕاگوێزرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لە سنووری "سەرتەزێن" تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە، کردبوو.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فەرشاد ڕۆستەم‌نژاد" تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی گوندی "شمشێر"ی سەر بە شاری پاوە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی پێکرابوو.