کۆڵبەرێک بەهۆی سەرمابردووییەوە لە سنووری سەڵماس گیانی لەدەست دا

شەوی چوارشەممە ٤ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فەهیم مامەدی قزڵ کەند"، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی سەڵماس، بەهۆی سەرمابردووییەوە لە سنووری ئەو شارە گیانی لەدەست داوە.

ئەو کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەریدا، بەهۆی سەرماوسۆڵەی تووندەوە ڕێگاکەی لێ ون بووە و لە ئاکامدا تووشی سەرمابردوویی بووە.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەڵماس کراوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

فەهیم مامەدی قزڵ کەند، خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە.