کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری بانە بریندار بوو

12:15 - 28 گەلاوێژ 2722

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئامانج ئازەرپوور" تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی شاری "سەقز" بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەری بەهۆی کەوتن بەسەر میندا تووشی ڕووداو بووە و لاقی بە توندی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە بەهۆی قووڵیی برینەکەی بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری "تاران" گوازراوەتەوە.

"ئامانج ئازەرپوور" خەڵکی شاری "ساحێبـ"ـی سەر بە سەقزە.