کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری سەڵماس بریندار بوو
21:53 - 12 رەشەمه 2719
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابروودا، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری سەڵماس کرانە ئامانجی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران.
لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەلی مامل" خەڵکی ورمێ، بەسەختی پێکرا.
ئەو کۆڵبەرە کوردە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو کراوەتە ئامانجی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران و بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەی "عارفیانـ"ـی ورمێ ڕاگوێزراوە.
بارودۆخی ئەو کۆڵبەرە کوردە نالەبار ڕاگەیەندراوە.
لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "زەکریا موعەتەر"، خەڵکی مەریوان، بەهۆی بەربوونەوە لە ملەی تەتەی هەورامان بەسەختی بریندار بوو.