کۆڵبەرێکی کورد \"قطع نخاع\" بوو

13:57 - 15 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری بانە بە هۆی هەڵگرتنی کۆڵی قورس تووشی پچرانی دەمار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی\"ڕەحمان ڕەمەزانی\" خەڵکی گوندی\"کێلە\"، سەر بە بەشی نەنۆڕی شاری بانە، لەکاتی کۆڵبەری لە دوو کیلۆمێتری سنووری نێوان ئێران و عێراق، بە هۆی هەڵگرتنی کۆڵی قورس تووشی پچڕانی دەمار بوو.

پاش ئەوەیکە پزیشکەکانی نەخۆشخانە لە چارەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە سەرکەوتوو نەبوون، ناوبراویان لە نەخۆشخانە مەرەخەس کردووە.

کۆڵبەری یەکێک له مەترسیدارترین پیشەکانە کە خەڵکی کوردستان بە هۆی نەبوونی کار و کێشەی ماڵی ڕووی تێدەکەن و ساڵانە سەدان کۆڵبەر، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان، هەرەسی ڕنوو، سەرما و سۆڵە، کەوتنەخوار لە بەرزاییەکان و ڕاودوونانیان لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە، گیانیان لەدەست دەدەن یان بریندار و کەمئەندام دەبن.