کۆڵبەرێکی کورد دوای یەک مانگ مانەوە لە نەخۆشخانەی تەورێز گیانی لەدەست دا

21:14 - 7 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت دوای یەک مانگ ڕاگیران لە نەخۆشخانەی تەورێز، به هۆی قوڵیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٧ی بانەمەڕ، کۆڵبەڕێکی کورد خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی \"ڕەحمان ئیبراهیمی\" کوڕی \"قاسم\" و تەمەن ١٩ ساڵ، دوای یەک مانگ مانەوە لە نەخۆشخانەی تەورێز گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە ١٩ ساڵە، یەک مانگ لەمەوبەر به هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بە توندی بریندار کرا و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەورێز کرابوو.

ناوبراو خوێندکاری زانکۆی خوڕەم ئاباد بووە.

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا دەیان کۆڵبەری کورد لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمدا کوژراو و بریندار بوونە.

بەپشت بەشتن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاویدا، ١٥٤ کۆڵبەر بە هۆی ڕووداوی جۆراوجۆر کوژراو و یان بریندار بوونە.