کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزاییەکانی چاڵدێران گیانی لەدەست دا

12:06 - 5 پووشپەڕ 2720

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "قاسم سەرباز" کوڕی تاجەدین خەڵکی گوندی "سگریک" سەر بە شاری چاڵدێران، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزاییەکانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکان و تەقەیان لێدەکرێت.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بەبێ لە بەرچاوگرتنی ڕێوشوێنی تەقە کردن و ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ئەو ژمارە کۆڵبەرانەیان داوەتە بەر دەسرێژی گولـلە.