کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا

11:20 - 1 رەشەمه 2721

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەلی دەروێشانفەرد" خەڵکی شاری سەلاسی‌باوەجانی، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە سنووری نەوسوود، گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە شەوی ڕابردوو بۆ کۆڵبەری چووبووە سنووری نەوسوود، کە پاش هەڵگرتنی باری قورس لەژێر گوشاری سەرما و بارینی بە خوڕی بەفر و باران، پاش لە گەیشتن بە شوێنی تەحویلدانەوەی کۆڵەکەی، جەڵتەی لێی داوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە نزیکەی ٥٠ ساڵ تەمەنیەتی و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی یاسایی شاری کرماشان کراوە.