کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو

10:36 - 23 رەشەمه 2721

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەبووبەکر مورادی" خەڵکی گوندی "میرئاوا"ی شاری سەلاسی‌باوەجانی، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە بەهۆی سەختی برینەکانییەوە ڕەوانەی ناوەندیی دەرمانی کرابوو.

لەو پەیوەندییەدا، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد تەمەن ٢٦ ساڵ بە ناوی "محەممەد زاهیر فەتحی" خەڵکی گوندی "هۆڵە تەمرخانـ"ـی شاری سەلاس باوەجانی، لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.