کۆڵبەرێکی سەردەشتی لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا

10:51 - 3 خەرمانان 2722

ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئاراس محەممەدپوور" خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکان لە سنووری بانە، بەسەختی بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردبوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە کوردپای ڕاگەیاند: ئەو کۆڵبەرە بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سنە، کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروها دەڵێت: ئەم کۆڵبەرە خەڵکی گوندی گەروێس سەر بە شاری سەردەشتە.

ئاراس محەممەدپوور خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "فەرشاد خالیدی" خەڵکی گوندی "ساتیاری"ی شاری پاوە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود، پێکرابوو.