کۆڵبەرێکی سەردەشتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان گیانی لە دەست دا

21:13 - 7 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: تەقەی ڕاستەوخۆی ‌هێزە حکوومەتییەکانی ئێران، بووە هۆی گیان لە دەستدانی کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ی خاکەلێوە، هێزە حکوومەتییەکان، تەقەیان لە کاروانێكی کۆڵبەران کردووە، کە لە ئاکامی ئەو تەقەکردنەدا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"ئیبراهیم سلێمانی\"، خەڵکی گوندی \"کانی زەرد\"ی شاری سەردەشت گیانی لە دەست داوە.

\"\"ئەم ڕووداوە کە لە بەرزاییەکانی گوندی کانی زەرد ڕووی داوە، گیانی لە دەستدانی ئەم کۆڵبەرەی لێ کەوتەوە، کە خێزاندار و ٥ منداڵی هەیە.

هەر لەم پەیوەندیدا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوە، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد، لە شاری سەردەشت، دەکەونە بۆسەی هێزە حکوومەتییەکان و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"لوقمان محەممەدزادە\" خێزاندار و تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی گوندی \"شمۆلە\"، سەر بە شاری ڕەبەت بە سەختی بریندار بووە.