کۆڵبەرێکی سەردەشتی بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە بریندار کرا

12:17 - 13 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی شەممە ١١ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کەماڵ ئیبراهیم‌زادە" خەڵکی گوندی "دێوالانـ"ـی شاری سەردەشت لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا.

هێزە نیزامییەکان لە مەودایەکی کورت و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشووی ئەو کۆڵبەرە کوردە، تەقەیان لێکردبوو.

کەماڵ ئیبراهیم‌زادە خێزاندار و بۆ چارەسەری پزیشکیی ڕەوانە ناخۆشخانەی "سەلاحەدین ئەیووبیـ"ـی شاری بانە کراوە.