کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی کوژرا - نوێ کرایەوە
17:01 - 12 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزیی شێخ سەڵە لە کۆڵبەرانی کوردی ناوچەی سەلاسی باوەجانی، کۆڵبەرێک کوژراو و دوو برای دیکەی ئەو کۆڵبەرە بەتوندی بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ١٢ی پووشپەڕ کۆڵبەرێکی کورد بەناوی \" نازدار مورادی\" کوڕی عەزیز و خەڵکی شاری \"سەلاسی باوەجانی\"ی سەربە ئوستانی کرماشان لە خاڵی سنووریی ئەو شارە بۆ هەرێمی کوردستان بەتەقەی راستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزیی \"شێخ سەڵە\" کوژرا.
ئەو کۆڵبەرە کوردە تەمەنی ٢٨ ساڵ و خێزاندار بووە کە بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە رووی لە پیشەی پڕ مەترسیی کۆڵبەری کردووە.
دەگوترێت لە ئەنجامی ئەو تەقە کردنەدا دوو برای دیکەی ئەو کۆڵبەرە کوردە بەناوەکانی \"جەلال و رزگار\" بەتوندی بریندار بوون و بۆ چارەسەریی برینەکانیان رەوانەی نەخۆشخانەی کرماشان کراون.
دوابەدوای ئەو رووداوە لەنێوان هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە و هێزەکانی هەنگی مەرزیی \"شێخ سەڵە\" گرژی هاتۆتە ئاراوە و لە ئەنجامدا ماشێنێکی ئەو هیزانە لەلایەن خەڵکەوە تێک شکێندراوە.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەدەی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەماوی ٤٠ رۆژی رابردوودا ٩ کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێــزە نیـزامییەکان گیانیان لێ ئەستێندراوە و ٨ کۆڵبەری دیکەش بە تەقەی ئەو هێزانە بریندار کراون.
ئەو ئامارە رێژەییەوە بە پشت بەستن بەئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە کە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.