کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە شاری خۆی کوژرا

21:35 - 4 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی دیکەی کورد خەڵکی ناوچەی قوتوور بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە سنووری شاری خۆی گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"مەحموود\" تەمەن ٤٥ ساڵ کوڕی سەعید، خەڵکی گوندی \"گرناویک\" سەر بە بەخشی ناوچەی قوتوور بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری شاری خۆی گیانی لە دەست دا.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ پزیشکی یاسایی شاری خۆی گوازتراوەتەوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، شەوی سێشەممە ٢ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی \"ڕەشید محەممەدعەلی\" کوڕی یۆسف خەڵکی گوندی \"شەقڵاوە\" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنووری نێوان ورمێ و تورکیە گیانی لە دەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، تەمەن ٣٤ ساڵ و خێزاندار بووه کە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە لە شوێنێک بە ناوی \"زینی\" تەقەی لێ کراوە.