کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە بریندار کرا
                    
                    11:36 - 16 خەرمانان 2722
                
             
            ڕۆژی سیشەممە ١٥ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی سەقزی بە ناوی "شۆڕش باشبلاغی" تەمەن ٤١ ساڵ، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، پێکرا.
ئەو کۆڵبەرە لە مەودایەکی کورت و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە.
ئەو کۆڵبەرە بەهۆی بەرکەوتنی گولـلەی ساچمەیی دەست و لاقی بریندار بووە.
شۆڕش باشبلاغی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.
 
                             
                             
                            