کۆڵبەرێکی بۆکانی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە پێکرا

17:45 - 3 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی سێشەممە ٢ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەولان خزری" تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی شاری بۆکان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە پێکرا.

هیزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری هەنگەژاڵ تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە کردبوو.

مەولان خزری بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی له بانە کراوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە خەڵکی "ساردە کوێستانـ"ـی شاری بۆکانە و خێزاندار و باوکی ٣ منداڵە.