کۆڵبەرێکی بۆکانی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا

11:00 - 2 گەلاوێژ 2722

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٣١ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەمیر" خەڵکی شاری بۆکان و دانیشتووی شاری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "هەنگەژاڵ"، بە سەختی بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردبوو.

ئەو کۆڵبەرە بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە لە لاق بە سەختی بریندار و هەنووکە لە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی لە ژێر چاوەدێری پزیشکیی دایە.