کۆڵبەرێکی بانەیی بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری ئەو شارە کوژرا

12:04 - 5 خەرمانان 2722

ڕۆژی هەینی ٤ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "ڕێبوار ڕەشیدی" کوڕی ئەبووبەکر خەڵکی گوندی "قوڵیاوا"ی شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "بڕوێشکانی"ی ئەو شارە، کوژرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: تەرمی ئەو کۆڵبەرە لە شوێنی لەدایکبوونی ئەسپەردەی خاک کراوە.

ڕێبوار ڕەشیدی خێزاندار بووە و منداڵێکی هەبووە و هاوسەرەکەشی دووگیانە.

بەپێی ئاماری کوردپا، لە مانگی گەلاوێژدا، لە سنووری بانە ٣٠ کۆڵبەر کوژراون و برینداربوونە.