١٠ کۆڵبەری کورد لەرووداوێکی هاتووچۆدا بوونە قوربانی
21:42 - 10 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: هەڵدێرانی ئۆتومبیلی هەڵگری کۆڵبەرانی بازارچەی سنووریی شۆشمێ لە جاددەی نەسوود بۆ پاوە، ١٠ کۆڵبەری کردە قوربانی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر یەکی نیوەڕۆی رۆژی رابردوو لەسەر جاددە نەوسوود بۆ پاوە و لە نزیک گوندی \"نەیسانە\" ئوتومبیلی هەڵگری کۆڵبەڕانی بازارچەی سنووریی شوشمێ هەڵدێرا و لەئاکامدا ١٠ کۆڵبەری کورد بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە گوازرانەوە.
ئەو کۆڵبەرانە خەڵکی بەخشی شاهۆ سەر بەشاری روانسەر بوون، کە بەمەبستی دابینکردنی بژیوی ژیانیان روویان لە کۆڵبەری کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەوسوودەوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو رووداوە رۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕ و لەکاتی گەڕانەوەی ئەو کۆڵبەرانە هاتۆتە ئاراوەو دوو کەسیشیان خەڵکی ناوچەی هەورامان بوون.
بەخشی شاهۆ، کە ناوەندەکەی شارەدێی مەسووراخەییە، یەکێک لە بەخشەکانی شاری روانسەر لە ئوستانی کرماشان ئەژمار دەکرێت.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرانەی کە لەو رووداوەدا بریندار بوون (حەمید کامرانی تەمەن ٥٢ ساڵ و کوڕی حەسەن، عەبدوڵڵا حوسێنی تەمەن ٥٣ ساڵ و کوڕی حەسەن، مورتەزا حوسێنی تەمەن ٥٢ ساڵ و کوڕی حەسەن، عەبدولرەحمان حەبیبی تەمەن ٣٤ ساڵ و کوڕی عەبدولکەریم، عەدنان ئەحمەدی تەمەن ٢٢ ساڵ و کوڕی مورتزا، لوقمان وەیسمورادی تەمەن ٢١ ساڵ و کوڕی نازدار، سەباح فەتحی تەمەن ٣٧ ساڵ و کوڕی سولێمان و ئەنوەر کاکایی تەمەن ٤١ ساڵ و کوڕی ئەحمەد) راگەیاندراوە.
دۆخی تەندروستی دوو کەس لەو بریندارانە، کە یەکێکیان حەمید کامرانییە، نالەبار راگەندراوە.
هەروەها شووناسی دووکەسی دیکە، کە خەڵکی خۆجێیی ناوچەکە بوون بۆ ئاژانسی کوردپا روون نەبووەتەوە.
ئوستانی کرماشان یەکێک لەو ئوستانانەی ئێرانە، کە رێژەیەکی زۆری بێکاری تێدا تۆمار کراوە و هاووڵاتیانی کورد بە مەبەستی دابین کردنی بژیویی ژیانیان روو لە کۆڵبەری دەکەن.
بازاڕچەی سنووریی شۆشمێ لە ٧٠ کیلۆمێتری بەخشێ شاهۆ هەڵکەوتووە و رۆژانە دەیان هاووڵاتیی کورد بە کەڵک وەرگرتن لە کارتی پیلەوەری کەلووپەل لە سنوورەکانەوە ئاودیو دەکەن، کە لەو رێگایەشدا بەرەورووی مەترسیی مین، دەستڕێژی ئاوری چەکی هێزە نیزامییەکان و رووداوی لەم چەشنە دەبنەوە.