بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوە لە ئەنجامی دەستڕێژیی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا کۆڵبەرێک بەناوی \" محەممەد ساڵح پەزیری\" تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی عەبدولکەریم و خەڵکی گوندی \"جۆرنی\"ی سەربە ناوچەی \"محاڵ دەشت\"ی ورمێ کوژراوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە بەهەواڵنێری کوردپای راگەیاند: هاوکات و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانەدا کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی \" محیەدین پەزیری\" تەمەن ٢٩ ساڵ، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی ئەو گوندە بەتوندی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ کراوە.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوژراوە لەلایەن خەڵکی گوندی \"جۆرنی\"یەوە لە هێزە نیزامییەکان ئەستێندراوەتەوە و بە خاک سپێردراوە.
ههروهها لهو رووداوهدا چهندین سهر ئهسپی بارههڵگری كاسبكارانی خەڵکی گوندەکانی راژان و جۆرنی بهدهستی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بەکوشت چوون.