کۆڵبەری دوو قوربانی لێکەوتەوە

21:07 - 18 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا: لە کوردستان دوو هاووڵاتیی کورد کە خەریکی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوون لە دوو ڕووداوی جیاجیادا یەکێکیان گیانی لە دەستدا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سپای پاسداران لە شاری ماکۆ بە تەقە کردن لە هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٩ ساڵە، بوو بە هۆی بریندار بوونی ئەو هاووڵاتییە.

هێزە سپاییەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ تەقەیان لە عەلی فەتاحی پوور دەکەن، دواتر ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی دەکرێت.

ئەو کۆڵبەر خەڵکی گوندی \"ڕەند\" سەر بە بەخشی ناوەندیی شاری ماکۆیە.

هەروەها لە ڕاپۆرتێکی دیکە دا هەواڵنێری کوردپا باسی لە کوژرانی کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ئەحمەد عەزیزپوور كوڕی ئیسماعیل هۆی کەوتنە خوارەوە بۆ ناو ڕووباری \"چۆمان\" کرد کە گیانی لە دەست داوە.

ناوبراو کرێکارەو خەڵکی گوندی \"سێوجی سەرو\" سەر بە شاری بانەیە و زستانان بە هۆی بێکارییەوە ڕووی لە پێشەی پڕمەترسی کۆڵبەری کردووە.
ئەو هاووتییە تەمەنی ٣٥ ساڵە و خاوەنی دوو منداڵە.

پێشتریش دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی مەریوان و سەردەشت بوونە قوربانی گوللەکانی سپای پاسداران لە کوردستان.

لینكی پەیوەندیدار:
بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکان کۆڵبەرێک لە مەریوان کوژرا
کاسبکارێکی کورد کەوتە بۆسەی هێزەکانی حکوومەت لە سەردەشت