کۆکردنەوەی ماهوارە لە ناوچەی ورمێ ئاڵۆزی لێ کەوتەوە

20:40 - 2 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: کۆکردنەوەی ماهوارە لە ناوچەی ورمێ گرژی و ئاڵۆزی نێوان هاووڵاتییان و هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانی لێ کەوتەوە.

بەپێێ هەاڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ١ی رەشەممە هێرشیان کردۆتە سەر گوندەکانی \"گێسان\" و \"زێوە\"ی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ و وێڕای پشکنینی ماڵی هاووڵاتییان دەستیان داوەتە کۆکردنەوەی ماهوارە کە لەگەڵ بەربەرەکانێی خەڵک بەرەوڕوو بوونەتەوە و لە ئەنجامدا گرژی و ئاڵۆزی هاتۆتە ئاراوە.

شایەتحاڵێک بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: هێزە ئینتزامییەکان بۆ چاوترسێن کردنی خەڵک، داوای هێزی یاردیدەدەریان لە پاسگای زێوە کردووە و ئەو گوندانە بە هێزێکی زۆر میلیتاریزە کراون.

\"11190.jpg\"
لەلایەکی دیکەوە و بە و بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزە ئینتزامییەکان لە ناوچەی هەورامانی تەخت چوونەتە گوندەکانی \"سه‌رپیر، که‌ماڵا، وه‌یسە، ڕوو وه‌رێ، بڵبه‌ر و سلێن\" زیاتر له‌ ١٠٠ دەزگا و دیشی ماهوارەی هاووڵاتیانیان کۆکردووه‌ته‌وه.

هاوکات سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو لە شاری کامیارانەوە ئاشکرای کرد: هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە چەندین شوێن، دەزگای بڵاوکردنەوەی شەپۆلی پارازیتیان بە مەبەستی ناردنی شەپۆلی پارازیت بۆ سەر کاناڵە ئاسمانییەکان دامەزراندووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەو شەپۆلانە نەتەنیا کێشەی بۆ کاناڵە ئاسمانییەکان دروست کردووە، بەڵکوو کێشە و گرفتی بۆ هێلەکانی تەلەفۆن و سیستمی بانکەکانیش پێکهێناوە.