کۆژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە قەندیل

20:58 - 6 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو کۆڵبەری کورد خەڵکی شاری پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاخەکانی قەندیل کوژران و بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی سێشەممە ٥ی پووشپەڕ، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران جێگیر لە پاسگای \"گەڵاڵە\" لە شاخەکانی قەندیل، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کوردیان دایە بە دەسڕێژی گولـله و کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"شوانە مەحموود زادە\" کوڕی سۆفی عومەر خەڵکی گوندی \"شیناوێ\" سەر بە شاری پیرانشار گیانی لە دەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی \"ناسر عەبدوڵ\" تەمەن ٢٥ سآڵ خەڵکی \"کۆنەلاجان\" بە سەختی بریندار بوو.

\"\"
ناسر عەبدوڵ
ئەو ڕووداوە لە شوێنێک بە ناوی \"ئاردێ\" لە کوێستانەکانی قەندیل ڕووی داوە و هێزە نیزماییەکانی حکوومەتی ئێڕان بە برینداری ناسر عەبدوڵیان دەسبەسەر و نەیانهێشتووە ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانی نەخۆشخانە بکرێت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە لەو ڕووداوەدا لاقی بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکراوە و دۆخی تەندروستیی ناوبراو نالەبار ڕاگەیاندراوە.

\"دلێر ئەسکەندەری\" چالاکی مەدەنی لەو باوەڕە دایە کە: \"پیشەی کۆڵبەری لە کوردستان، بەرهەمی \"سوءمودیریت\" و نەبوونی بناغەی پێویست بۆ کەڵکوەرگرتن لە دەرفەتی ئاڵوگۆڕی تیجاری و بازرگانی لە نەبوونی پیشەی ئابڕومەندانە، هاتووەتە ئاراوە\".