کۆڕێکی ڕێزلێنان بۆ شاعیری هاوچەرخی کوردستان \"ک.د.ئازاد\" بەڕێوە چوو
14:34 - 4 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبی ـ فەرهەنگیی \"بەڕۆژە\"ـی شاری بانە و ئەنجومەنی ئەدەبی ـ فەرهەنگیی \'\'هاژەی کۆخان\" کۆڕێکی ڕێزلێنان بۆ شاعیری هاوچەرخی کوردستان \"ک.د.ئازاد\" بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٦ی هه‌تاوی کۆڕێک بۆ ڕێزلێنان له شاعیری هاوچه‌رخی کوردستان (ک.د.ئازاد) و ڕوونمایی و په‌رده‌لادان له سه‌ر سێ کتێبی ئه‌و شاعیرەی گەلی کورد له شاری بانه به‌ڕێوه چوو.
ئەم کۆڕی ڕێزلێنانە لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبی ـ فەرهەنگیی \"بەڕۆژە\"ـی شاری بانە و ئەنجومەنی ئەدەبی ـ فەرهەنگیی \'\'هاژەی کۆخان\" بۆ شاعیری هاوچەرخی کوردستان \"ک.د.ئازاد\" بەڕێوە چوو.
لەو کۆڕەدا سێ کتێبی ئەو شاعیرە گەورەیە، بە ناوەکانی \"چه‌پکێ خه‌ونی ئه‌رخه‌وانی (شێعر)، برینه‌کان به خوێ ده‌شۆم (شێعر) و \"بالۆره‌کانی غه‌ریبی\" (کورته چیرۆک) ڕوونمایی کران.
هاوکات لەو کۆڕی ڕێزگرتنەدا، مامۆستا سه‌عید نه‌ججاڕی (ئاسۆ)، مامۆستا ئیبراهیمی ئیسماعیل پوور( شه‌ماڵ)، مامۆستا سۆران حوسێنی، مامۆستا ئه‌مین گه‌ردیگلانی، مامۆستا عومه‌ر محه‌ممه‌دی وتاریان خوێندەوە.
هه‌روه‌ها له لایه‌نی خوێندنه‌وه مامۆستا عومه‌ر ڕه‌سووڵی، دوکتۆر مێهری پاکزاد و ڕێباز تورجانی دیکلهمهی شێعره‌کانی ک.د.ئازاد خوێندرایەوە و چەند شێعری ک.د.ئازاد به مۆسیقا و گۆرانی له لایه‌ن شه‌ریف ئاغای ڕه‌به‌ت ده‌گه‌ڵ شمشاڵی ڕه‌حمانی قادری پێشکەش کرا.
هاوکات ئه‌دیبان، شاعیران و خه‌ڵکی شاره‌کانی بانه، سه‌قز، سه‌رده‌شت، پیرانشار، شنۆ، نه‌غه‌ده، مه‌هاباد، بۆکان، دیوانده‌ره، سنه، کرماشان، مه‌ریوان، ڕه‌به‌ت و نستان هەروەها خه‌ڵکێکی زۆر له زۆربه‌ی شار و دێیه‌کانی کوردستان له‌و کۆڕه‌دا به‌شدار بوون.
\" ک.د.ئازاد\" یه‌که‌م که‌س بووه که یه‌که‌م ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دامه‌زراندوه. به‌رهه‌می زیاتر له چل ساڵ نووسینی ک.د.ئازاد (٥٤ کتێبی شێعر و چیرۆک و لێکۆڵینه‌وه و ده‌رونناسی)یه که به داخه‌وه بەهۆی گیروگرفت و بێ ده‌سه‌ڵاتی ته‌نیا هه‌شت به‌رهه‌می وه‌ک کتێب چاپ کراون. پتر له ٧٠٠ به‌رهه‌می (شێعر و چیرۆك وبه‌رهه‌می ده‌روونناسی وبابه‌ته‌کانی ئه‌ده‌بی) له گۆڤار و كتێبه‌كانی ئێران و جیهاندا چاپ كراوه.
له زۆربه‌ی کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کاندا به‌شداری چالاکانه‌ی هەبووه، هه‌ر له ساڵه‌کانی ١٣٥٧ تا ئێستا مامۆستای زمانی کوردی بووه. كارناسی دەروونناسی و ڕاوێژكاری (لیسانس مشاوره و روان‌شناسی)ی له زانستگای ته‌ورێز وه‌رگرتووه و تێزی لیسانسی خۆی له سه‌ر (كوردانی سۆران) نووسیوه به ناوی: (معرفی ویژگیهای فرهنگی كردان سوران ) كه ئه‌و ساڵه یه‌كێك له باشترین تێزه‌كان بووه و پله‌ی یه‌كه‌می دراوه‌تێ.
شاعیر\" ک.د.ئازاد\" له زۆربه‌ی فستیواڵ و کۆڕه‌کانی شێعر و چیرۆک و وتار و بابه‌تی ئه‌ده‌بیدا، باشترین خه‌ڵاتی وه‌رگرتوه.