کۆڕێکی شێعر خوێندنەوە لە هەلێر بەڕێوەچوو

14:49 - 27 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ڤاڵانتاین بە بەشداریی سێ شاعێری كورد، ئێوارە كۆڕێكی شێعر خوێندنەوە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی گەشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارێی رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٦ی رێبەندا کۆڕێکی شێعر خوێندنەوە بە بۆنەی رۆژی جیهانیی \"ڤالانتاین\" بۆ شاعیران \"بەهار حوسێنی، هێـــرۆ مەولودی و جەهانگیر بەرزەنجی\" بەڕێوەچوو.

\"11122.jpg\"
ئەو کۆڕە شێعرە لەلایەن سەنتەری \"رۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی کوردبین\" بە مەبەستی رێزگرتن لە رۆژی عاشقان و ئەوینداران لە سەنتەری \"ئاڵا\" رێکخرابوو.

لە بڕگە جیاجیاکانی ئەو کۆڕە شێعرەدا هەرکام لەو شعیرانە چەندین پارچە شێعریان پێشکەش بە بەشدارانی ئەو کۆڕە کرد و سەرجەم شێعرەکانیان پێشکەش بە عاشقانی راستەقینە کرد.