کۆنە راوچییەکی سەردەشتی وازی لە راوە کەو هێنا+وێنە

14:37 - 4 جۆزەردان 2714
ئاژانسی کوردپا: کۆنە راوچییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی سەردەشت، کەوەکانی خۆی ئازاد کرد و لەگەڵ سرووشتی کوردستان ئاشت بوویەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حوسێنی حاجی برایم و خەڵکی گوندی (مەزرا) لە ناوچەی سەردەشت، لە حەرەکەتێکی خۆڕسکدا کەوەکانی بە ژینگەی کوردستان سپاردەوە.

حوسێنی حاجی برایم، کە پێشینەی چەندین ساڵ راوە کەوی هەبووە، دوو کەوی خۆی ئازاد کردووەو پاشان تەور زین و قەفەسی کەوەکانیشی شکاندووە.

هەروەها لە رۆژانی رابردوودا راوچییەکی مەهابادی بەناوی عەزیزی قاسمی دوای هەشت ساڵ راوکردن، لەگەڵ ژینگەی کوردستان ئاشت بوویەوە و کەوەکانی بە ژینگەی کوردستان سپاردەوە.

چالاکیی ژینگەپارێژی لە زۆربەی شارەکانی کوردستان لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بە شێوەیەکی بەردەوام لە ئارادابووەو بە بڕوای زۆربەی چالاکانی ژینگەپارێزی، کوردستان تاقە نموونە و ئولگووی ژینگەپارێزی لە وڵاتی ئێران‌دا بووە، ئەوەش لە حاڵێک دایە، کە نزیک بە تێکڕای ئەو چالاکییانە بە شێوەی خۆڕسک بەڕێوە چوونە.
\"20147.jpg\"

\"20148.jpg\"