کۆمەڵە چیرۆکی \"رێوی جامقولیباز\" لە سنە چاپ و بڵاو کرایەوە

22:25 - 19 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: یەکەمین بەرهەمی ئەدەبیی لاوێکی سنەیی لە بواری چیرۆکنووسیی منداڵان و مێرمنداڵاندا، چاپ و بڵاوکرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆمەڵە چیرۆکی \"رێوی جامقولیباز(فێلباز)\" لەلایەن ئەنوەر ناسرییەوە و لە دووتوێی ١١٦ لاپەڕەدا وەرگیراوەتە سەر زمانی کوردی و لە چاپی داوە.

ئەو کتێبە، ١٥ کورتە چیرۆکی لەخۆ گرتووە، کەلە زمانی فارسییەوە وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی.

\"20983.jpg\"
ئەدیبان و نووسەرانی کورد لە کۆرێکدا بۆچوونی خۆیان لەسەر کتێبەکە دەربڕی
نووسەرری ئەو کتێبە رایگەیاندووە؛ گرینگ‌ترین کێشە لە چاپ دانی ئەو کتێبە، کێشەی ماڵی بووەو لەم کتێبەشدا کەلکم لە وتەو ئامۆژگاریی کەسایەتییە گەورەکانی کورد وەرگرتووە.

رێوڕەسمی نواندنی کتێبی رێوی فێڵباز، ئەمڕۆ پێنج‌شەممە رێکەوتی ١٩ی پووشپەڕ لە شاری سنە و لەلایەن ئەنجومەنی فەرهەنگی – ئەدەبیی \"راژە\"وە بەرێوەچووە.

لەو رێوڕەسمەدا ئەدیبان، نووسەر و ئۆگرانی زمان و ئەدەبی کوردی وەک نەجمەدین شەوکەتیاران، کیومەرس کەرباسی و مەنسوور جەعفەری راو بۆچوونی خۆیان سەبارەت بەو کتێبە دەربڕیوە.

دەزگای چاپ و پەخشی \"کالج\"، ئەو بەرهەمەی (ئەنوەر ناسری)ی بە تیراژی ٢ هەزار دانە چاپ و بڵاو کردۆتەوە.