کۆمەڵگەی وەرزشی کرماشان و پیرانشار لەماتەمینی دان

13:40 - 14 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: دوو وەرزشکاری ناسراوی کورد لە دوو رووداوی جیاجیادا لە پیرانشار و کرماشان گیانی خۆیان لەدەست دا.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ١١ی بانەمەڕ ئیسکەندەر محەممەدی دامەزرێنەری لێژنەی شاخەوانی شاری پیرانشار لەئەنجامی رووداوی هاتوچۆوە لەگەڵ بنەماڵەکەی گیانی لەدەست دا.

ئەو رووداوە لە رێگەی نەغەدە ـ پیرانشار و لە نزیک ئاوایی قارنێ رووی داوە.

\"26329.jpg\"
ئەو هاووڵاتییە کوردە لە نێو خەڵکدا بە \"خالید شاخەوان\" ناسرابوو و سەرپەرەستی گرووپی شاخەوانی قەندیلی لە ئەستۆ بوو.

لەلایەکی دیکەوە یاسر کەریمیان لە پاڵەوانانی ناسراوی وەرزشی زۆران(کشتی) لە کرماشان بە هۆی شێرپەنجەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەو زۆرانبازە کرماشانییە لە ئاستی مێرمنداڵان و لاواندا چووبووە ریزی هەڵبژاردەی کوشتی ئێرانەوە و چەندین سەرکەوتنی بەدەست هێنابوو.