کۆمیساریای مافەکانی مرۆڤ کۆماری ئیسلامیی مەحکووم کرد
15:50 - 12 جۆزەردان 2716
ئاژانسی کوردپا: کۆمیساریای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا لێدانی قامچی لە ٣٥ کچ و کوڕی خوێندکار لە قەزوین و کرێکارانی کانگای زێڕی ئاق دەڕڕەی مەحکوم کرد.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردان، کۆمیساریای مافەکانی مرۆڤ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، قامچی لێدانی ٣٥ کوڕ و کچی قەزوینی بە بیانووی بەشداری کردن لە میوانییەکدا مەحکوم کرد و ئەم کردەوەی کۆماری ئیسلامی بە \"قێزەون\" ناوزەد کرد.
ڕۆژی دووشەممەش \"بێربێل کوفلێر\"، بەرپرسی کاروباری مافی مرۆڤی دەوڵەتی ئاڵمان، ڕەخنەی توندی لەو کردەوەیەی دەوڵەتی ئێران گرت و بە هەڵسوکەوتێکی \"نامرۆڤانە و زاڵمانە\" لەقەڵەمی دا. ناوبراو بە هۆی خێرایی بەڕێوەچوونی ئەو سزایە، گومانی خستەسەر دادپەروەریی ڕەوتی دادگایی کردنیان.
حەوتووی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی شاری قەزوێن کە لە خانەباغێکدا ئاهەنگی دەرچوونی خۆیان لە زانکۆ دەگێڕا، دەستبەسەر کران و بە لێدانی ٩٩ قامچی لە هەر کامیان، سزای شادمانییەکەیان بینی؛ سماییل سادقی، دادستانی گشتی قەزوێن لەمبارەوە ڕایگەیاندووە؛ ئەم کەسانە بەهۆی \"شکاندنی نۆڕمەکان\" سزا دراون.
کۆمیساریای مافەکانی مرۆڤ لەم ڕاگەیەندراوەدا وتوویەتی: کەڵک وەرگرتن لەم شێوازانە بۆ سزادان، دوور لە مرۆڤایەتی، بێ بەزەییانە و لێوانلێوە لە سووکایەتی و دەکرێ وەک ئەشکەنجە ناوی لێ ببەین .
لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاگەیەندراوەدا باس لە دەرکردنی حوکمی قامچی بۆ ١٧ کرێکارەکەی کانگای ئاڵتوونی \"ئاقدەڕڕە\" کراوە کە بەهۆی ئێعتراز کردنیان بە دەرکرانی ٣٥٠ کەرێکاری ئەم کانگایە، ئەم حوکمەیان بۆ دەرچبوو.