کۆما جڤاکێن کوردستان هێڕشی سەر مەقەڕەکانی حیزبی دێموکراتی مەحکووم کرد
21:50 - 19 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە هێرش بۆ سەر مەقەڕەکانی حیزبی دێموکرات لە سیدارەدانی سێ زیندانی سیاسی کورد مەحکووم کرد.
کەجەکە لەو ڕاگەیاندراوەدا دەڵێت: هه‌تا كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، مومكین نییه ناكۆكی و شه‌ڕ كۆتاییان پێبێت. به له‌سێداره‌دان، زه‌خت و هێرشه‌كان كێشه‌كه كۆتایی نایه‌ت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئاریشه‌كه قورس‌تر ده‌كات.
دەقی ئەو ڕاگەیاندراوە بەم چەشنەیە:
له ئێران ڕێژه‌یه‌كی گرینگی دانیشتوانی كورد هه‌یه. به‌ڵام كوردان له ئێران له مافه‌كانیان بێ به‌شن. خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی كوردان له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادیی ناسنامه، زمان و كولتوور نییه. ئه‌مه ده‌بێته هۆكار كه له‌نێوان ده‌وڵه‌تی ئێران و گه‌لی كورد-دا كێشه، ناكۆكی و شه‌ڕێكی هه‌میشه‌یی ڕووبدات. هه‌تا كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، مومكین نییه ناكۆكی و شه‌ڕ كۆتاییان پێبێت. به له‌سێداره‌دان، زه‌خت و هێرشه‌كان كێشه‌كه كۆتایی نایه‌ت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئاریشه‌كه قورس‌تر ده‌كات.
ئێمه هه‌میشه ده‌ستنیشانمان كردووه كه ئه‌گه‌ر كێشه‌كه به گوێره‌ی مێژوو، نه‌ریتی سیاسی و ئه‌زموونی ئێران هه‌ڵسه‌نگێنرێت، هه‌روه‌ها به‌و شێوازه‌ی ئیسلام كه دان به هه‌بوون و ئازادیی ڕه‌نگه جیاوازه‌كان ده‌نێت، هه‌ڵسه‌نگێنرێت، ئه‌وا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ها دیموكراتییه‌كانی تایبه‌تمه‌ندیی فیدراسیۆنی سرووشتیی مێژووی ئێران، ئه‌گه‌ر خۆسه‌ری و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بئافرێنرێت، كورد ده‌بنه خاوه‌ن ژیانێكی ئازاد و دیموكرات.
به‌ڵام حكوومه‌تی ئێستای ئێران له بری ئه‌وه‌ی نه‌ریتی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی ئێران به بنه‌ما بگرێت و شێوازه یهكسانیخوازییهكهی ئیسلام له به‌رانبه‌ر ڕه‌نگه جیاوازه‌كان به بنه‌ما بگرێت، به زیهنیه‌تی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئۆتۆریته‌ر و ناوه‌ندیپارێز مامه‌ڵه ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه سیاسه‌تێك به‌ڕێوه ده‌بات كه له مێژوو، نه‌ریتی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران ناوه‌شێته‌وه. ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئێران سه‌ختتر بن و له ناوچه‌كه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كێشه‌گه‌لی نوێ سه‌رهه‌ڵده‌ن.
چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانی نێوان گه‌لی كورد و ده‌وڵه‌تی ئێران سه‌خت ده‌كات
ده‌وڵه‌تی ئێران به له‌سێداره‌دانی لاوانی كورد و به تیرۆری سیاسی له ڕێی هێرشی مووشه‌كی كێشه‌كانی نێوان گه‌لی كورد و ده‌وڵه‌تی ئێران قورس‌تر ده‌كات. چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانی كوردان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران له ڕێی ڕێككه‌وتنی دیموكراتیانه سه‌خت ده‌كات. مادام كێشه‌كان به شه‌ڕ یان سه‌ركوتكاری چاره‌سه‌ر نابن، كه‌واته پێویسته ده‌ست له‌و ڕێبازانه به‌ربدرێت كه دژی داواكارییه سیاسییه‌كانی كوردانن. كاتێك هه‌بوون و مافه دیموكراتییه‌كانی گه‌لی كورد له ڕێی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تیی و قانووهكانهوه مسۆگه‌ر كرا، ئه‌و كاته كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ده‌بێت. ڕێگرتن له ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت.
پێویسته ئێمه ئه‌مه ده‌ستنیشان بكه‌ین؛ به له‌سێداره‌دان، به تێرۆری سیاسی و به ڕێبازه‌كانی سه‌ركوتكاریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، كێشه‌كانی ئه‌و وه‌ڵاته به بنبه‌ست ده‌گه‌ن. بۆیه بانگی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌كه‌ین ده‌ست له‌و ڕێبازانه‌ی خۆی به‌ردا كه دژی گه‌لی كورد و هێزه ئۆپۆزسیۆنه سیاسییه دیموكراتییه‌كانن و كێشه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كوردان به ڕێككه‌وتنی دیموكراتیانه چاره‌سه‌ر بكات.
ئێمه جارێكی دیكه ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ین؛ ئه‌گه‌ر ئێران له‌م بواره‌دا له‌پێناو چاره‌سه‌ریی كێشه‌كه به‌م شێوه‌یه هه‌نگاو بنێت، ئێمه‌ش وه‌ك گه‌لی كورد، هانی هێزه سیاسی و دیموكراتییه‌كان ده‌ده‌ین. مومكین نییه كه داوای ڕه‌وای تێكۆشانی ئازادیی كوردان به زه‌خت و زۆرداری، به ڕێبازی نۆكه‌رایه‌تی و سیخووڕی سه‌ركوت بكرێن.
سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ین
ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه یاد و حه‌سره‌تی شه‌هیدانی سێداره و ئه‌وانه‌ی به مووشه‌كه‌كان شه‌هید بوون، به ئازادیی كوردستان و به‌دیموكراتیبوونی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌دی دێت. به‌م بیر و باوه‌ڕه‌وه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ین و شیفای خێر بۆ برینداران ده‌خوازین.»