کۆرپەیەک لە مەریوان، بووە پێنجەمین قوربانیی کەمتەرخەمیی پزیشکی

20:09 - 2 سەرماوەز 2714
ئاژانسی کوردپا: بەهۆی کەمیی ئیمکانات و کەمتەرخەمیی پێرسونێلی دەرمانیی لە نەخۆشخانەی شاری مەریوان، منداڵێک گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژن و مێردێکی مەریوانی کە پاش ١٩ ساڵ ژیانی هاوبەش بوونە خاوەنی منداڵێک، کە منداڵەکەیان پاش سێ رۆژ گیانی لەدەست دا.

ئەو منداڵە لە کاتی لەدایکبونویدا ٣ کیلۆ و نیو بووە، بەڵام بە گوتەی باوکی ئە ومنداڵە، \"شۆردنەوەی گەدەی منداڵەکەی لەلایەن پزیشانەوە، هۆکاری گیان لەدەست دانی بووە\".

باوکی ئە ومنداڵە، سەردانی هەواڵدەریی تەسنیمی کردوو و سەبارەت بە گیان لەدەست دانی منداڵەکەی خوازیاری بەدواداچوون و رێگرتن لە دووپاتبوونەوەی رووداوی لەو چەشنە بووە.

وەفا شەکیبا، کە هاوسەرەکەی پاش ١٩ ساڵ بە شێوەی (IVF\"دەست نیا\") و سزاریەن بۆتە دایکی منداڵێک، بەو شێوەیە باسی لەو رووداوە کردووە: \"پاش ئەوەی منداڵەکە لە دایک بوو، منداڵەکەیان بردە ژووری نەشتەرگەری و گەدەیان شۆردەوە\".

\"23279.jpg\"
وەفا شەکیبا
باوکی ئە ومنداڵە گوتووشیەتی: \"پزیشکەکان رایانگەیاندبوو، کە ئەو منداڵە رەوانەی سنە بکرێ، بەڵام بە هۆی ئەوەی تەختی بەتاڵ لەو نەخۆشخانەیەدا نەبووە، خۆیان لە ناردنی بواردو سەرئەنجام کاتژمیر ١٢ی شەو رەوانەی سنە کرا، کە مەودای نێوان نەخۆشخانە هەتا گەیشتن بە ئامبڵانسەکە سۆندەی هەناسەی منداڵەکە لە زاری هاتبوویە دەرەوەو لەگەڵ ئەوەیکە تەنیا یەکێک لە دوو پیرسونێلی بەڕێکراو لەگەڵ منداڵە، تەنیا یەکێکیان چاوەدێریی دۆخی منداڵەکەی دەکرد و ماوەی سێ کاتژمێر بە رێگەی مەریوان بۆ سنەوە بووین.

لەکار کەوتنی باتریی دەزگای پالس کە تایبەت بە تەنزیم کردن و دیاریکردنی ئاستی ئۆکسیژنی خوێنە، هۆکارێکی دیکەی مردنی منداڵەکە بوو، کە پاش یەک کاتژمێر گەیشتنە نێو نەخۆشخانەی سنە، منداڵەکە گیانی لەدەست دا.

مردنی ئە ومنداڵە، کە بووەتە هۆی ئەویەکە گرووپی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی چاوەدێریی ئوستانی کوردستان بەدواداچوونی بۆ بکات، لە کاتێکدایە، کە وەفا شەکیبا تەنیا لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١٠ ملوین تمەنی بۆ دەواو دەرمان و سەردانی پزیشک سەرف کردووە.

لە ماموەی یەک ساڵی رابردوودا، ئەوە پێنجەمین حاڵەتە کە هاووڵاتییانی کورد بەو هۆیەوە لە نەخۆشخانەکانی مەریوان گیانیان لەدەست ئەدەن.

سنوور دژهیمەت تەمەن ١٣ ساڵ، یەنار کیانی تەمەن ٩ ساڵ، ئەمجەد ئەمجەدی تەمەن ٤٠ ساڵ و \"ف. م\" تەمەن ٤٢ ساڵ لە ماوەی یەکساڵ رابردوودا بەهۆی کەمیی ئیمکانات و کەمتەرخەمیی پزیشکییەوە گیانیان لەدەست داوە.