کچە وێبلاگنووسێکی کورد زێدی خۆی بەجێهێشت

21:27 - 18 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: وێنەگر و چاڵاكێکی مەدەنی و وێبلاگنووسێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، لە ترسی دەسبەسەر کردنی دووبارە، پەڕیوەی یەکێک لە وڵاتە دراوسێیەکانی ئێران بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ١٢ی گەلاوێژ، کچە وێبلاگنووسێکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی هێلنا \"دڵنیا\" کۆکەیی\"، لە ترسی دەسبەسەر بوونی دووبارە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەهابادەوە بە ناچاری زێدی خۆی بەجێهێشت.

ئەو کچە وێبلاگنووس و وێنەگرە، ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕ، بۆ ماوەی دوو حەوتوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی شاری مەهابادەوە دەسبەسەر و بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.

ئەو چالاکە مەدەنیییە، ساڵی ڕابردوو لە ڕێکەوتی ١٩ی خەرماناندا، بە هۆی وێنەگرتن و بەشداریکردن لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی کوژرانی کۆڵبەران، لە گەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی خەڵکی شاری مەهاباد دەسبەسەر و پاش ٢٤ کاتژمێر ئازاد کرا.

هێلنا لە وتووێژێکی کورتدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو من بە بەڵیننامە و جەوازی کەسب، ئازاد کرام و ئەمساڵ پاش دەسبەسەر کرانم لە مانگی پووشپەردا بە دانانی سەنەدی ماڵەکەمان بە شێوەی کاتی ئازاد کرام و ئێستا سەنەدەکە لە بارمتەی ئیتلاعاتدایە.

هێلنا \"دڵنیا کۆکەیی\" دەرچووی زانکۆی عیلمی کاربوردی شاری مەهاباد لە
کارناسی ڕشتەی وێنەگرییە.