کچە قوتابییەکی کورد پلەی سێیەمی کاراتەی لە ئاستی ئێراندا بەدەست هێنا
13:43 - 7 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: کچە قوتابییەکی کورد بە ناوی \"شیبا ئێراننژاد\" تەمەن ٨ ساڵ خەڵکی سەردەشت، لە پێشبڕکێی کاراتە پلەی سێیەمی وڵاتی ئێرانی بەدەست هێنا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شیبا ئێران نژاد لە پێشبڕکێی کاراتە کە رێکەتی ٢٨ی رەزبەر بەڕێوە چوو، توانی پلەی سێیەمی ئاستی ئێران بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
ئەو کچە کوردە وەرزشوانە ساڵی رابردووش بە راهێنەریی شایستە گەوهەری توانی ٣ جار پلەی قارەمانی بەدەست بهێنێ.
ماوەیەك لەمەوپێش لە پێشبڕكی و یاریی قارەمانیی ئێران لە یارییە رەزمییەكان (تای كیك بوكسینگ) كەلە شاری تاران بەڕێوە چوو، موستەفا ستەمدیدە وەرزشوانی سەردەشتی توانی پلەی یەكەم بۆ خری مسۆگەر بكات و وەك پێكهاتەی تیمی میللیی ئێران بڕیارە لە پێشبڕكێیە نێودەوڵەتییەكانی وڵاتی بولغارستاندا بەشداری بكات.